ئەو ورچە پاندایە حەز بە وێنەی سێڵفی دەكات، كاتێك كەسێك بیەوێت وێنەیەك بگرێت، خۆی بە جوانی رێك دەخات و جووڵە ناكات، تا وێنەكە دەگیرێت، بەوهۆیەوە بە هەزاران وێنەی لەگەڵ زۆربەی خەڵك گیراوە، تەنانەت فێری وێنەگرتنی سێڵفیش بووە. ئەو پاندایە لە باخچەكی ئاژەڵانی وڵاتی تایلەند دانراوە، بەهۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر وێنەی لەگەڵدا دەگرن، ئێستا خۆی داری سێڵفیەكە بە دەستەوە دەگرێت و وێنەیەكیش دەگرێ، ئەو پاندایە وایكردووە كە خەڵك و گەشتیاری زۆر بە بەردەوام سەردانی بكەن باخچەكە بكەن تا وێنەیەكی سێڵفی بە دەستی خۆەوە لەگەڵیدا بگرن، بە پاندای سێڵفی ناسراوە تەمەنی (12) ساڵە.