چۆنێتیی هەڵبژاردنی شێواز و رەنگی پووت

چۆنێتیی هەڵبژاردنی شێواز و رەنگی پووت
سەرمای زستان، پێویستی بە جلوبەرگی گەرموگوڕە، تا بتوانیت خۆت لە سەرما بپارێزیت و هەروەها مۆدە جلێكی نایاب دەستەبەر بكەیت، كاتێك تاخمە جلێكی جوانت دەبێت، هاوكات پێویستت بە پێڵاوێكی گونجاوە تا جلەكان رازاوەتر بكات و پێیەكانیشت لە سەرما و سۆڵە بپارێزێت. بۆ وەرزی ئەمساڵ پسپۆڕانی جوانكاری زیاتر لە پێڵاوەكان بایەخ بە پووتەكان دەدەن، وەك ئەوەی پەیامێك بە ئافرەتان بدەن كە گرنگی بە پووتەكان بدەن، ماركەی لویس ڤیتۆن، پێیان وایە: پووتەكان زیاتر لەگەڵ جلی جینز گونجاون، كە ئەوەش مۆدێكی باوو گشتییە و بۆ هەموو كاتێك دەبێت، بۆ كاتەكانی دەرچوونی شەوانە دەكرێت پووت لەگەڵ تەنوورەی درێژ و كورت لەبەر بكەیت، بە مەرجێك پووتەكە لە پێست و رەنگی رەش بێت، جلەكەش لە رەنگێكی دیكە بێت جیاواز لە رەنگی پووتەكە، ئەگەر بكرێت رەنگی جلەكەی سەرەوە لە هەمان رەنگی تەنوورە بێت ئەوا مۆدێكی نایابی دەبێت، ئەوەش لە بیر مەكە كە زۆربەی جار رەنگی پووت لەگەڵ بەشێكی دیكەی جل، یان ئێكسسوارەكان هاورەنگ دەكرێن، وەك رەنگی جانتا، پشتێن، شاڵی مل، دەكرێت رەنگی پووتەكانت جۆراوجۆر بن، لەوانە: پووتی لە رەنگی بێجی، سەوز، سوور، پەمەیی كە ئەوانە زیاتر بۆ كاتەكانی ئاهەنگ و گەشت لەپێی دەكرێن.
Top