چوار رۆتینی گرنگیدان بە قژ لە زستاندا
January 17, 2021
رەنگا و ڕەنگ
ماڵپەڕی stylecraze چوار رۆتینی رۆژانەی بڵاوكردوەتەوە.
1. پێستی سەرت بە زەیت شێداربكەرەوە
ئەمە یەكەمین هەنگاوی گرنگیدانە بە قژ، چونكە لە زستان پێستی سەر وشك دەبێت بەهۆی كەمی رێژەی شێ لە هەوا، ئەمەش كرێش و خوروی پێست زیاد دەكات، كە هۆكارە بۆ روتانەوە، دەتوانیت زەیتی زەیتون یان گوێزی هندی كەمێك گەرم بكەیت و مەساجی پێستی سەرت بكەیت.
2. دوربكەوەرەوە لە شتنی زۆر
زۆر شتنی قژ زەیتی سروشتی پێست و قژ لێدەكاتەوە، پێست وشك دەكات، هەفتەی دوجار زیاتر شامپۆ بەكارمەهێنە بۆ قژت.
3. نەرمكەرەوەی گونجاو بەكاربهێنە
لە دوای بەكارهێنانی شامپۆ پێویستت بە نەرمكەرەوەی قژ دەبێت، بیدە لە قژت بەتایبەتی بەشی خوارەوەی، بۆ هەندێك خولەك جێی بهێڵە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.
4. دوربكەوەرەوە لە ئامێرە گەرمەكان
ئامیرە گەرمەكان قژ تەنك دەكەن و زیانی پێدەگەیەنن، ئەم زیانە لە زستاندا دو ئەوەندە دەبێت، باشترە قژی سروشتی خۆت بێت.
سەرچاوە: خەندان
