(هێوم)ی زانای فەلسەفە دەڵێ: «سەرەتا مرۆڤ دوو جۆر تێگەیشتنی هەیە، یەكێكیان بەهۆی كاریگەریی شتەكانی دەوروبەرە لەسەر مرۆڤ، ئەوەیتریش هێنانە بەرچاوی شتەكانە، مەبەستی هێوم لەجۆری یەكەم هەستی خێرا و كاتیی دەرەكییە و مەبەستی لەجۆری دووهەم بیرهێنانەوەی هەستەكانە» وەك ئەو نمونەی خوارەوە لەسەر باسەكەی هێوم، ئەگەر دەستت بەچرایەك بسوتێت كاریگەری خێرا وكاتیی هەیە، دوای ماوەیەك لە سووتان دەتوانیت بیهێنیتەوە یادت كە دەستت سوتاوە. هێوم بیر هێناوەی ئەم كاریگەرییە بە بیركردنەوە و بەرچاوهێنان ناو دەبات، جیاوازیی ئەم دوانە لەوەدایە كە كاریگەری و ئاسەواری جۆری یەكەم لە ئێمەدا بەهێزتر لە یادهێنانەوەی مێشكی ئێمە لەسەر ئەو رووداوە، دەتوانین بڵێین كەهەستەكان بنەمایە و یادەوەری بیرهێنانەوە كەمڕەنگترە لەبنەما ی كاریگەربوون هۆی راستەوخۆی ئەو بیرانەیە كە لە مێشكی ئێمەدا كۆ دەبێتەوە.