شێواز و رەنگی جلوبەرگی فەرمی

شێواز و رەنگی جلوبەرگی فەرمی
جلوبەرگی فەرمی، فۆرماڵ، یەكێكە لەو تاخمە جلانەی كە دیمەنێكی شاهانە و پڕ كەسایەتی بە ئافرەتان دەدات، ئەو تاخمە جلە بۆ شوێن و كاتی فەرمی وەك دەوام و زانكۆ و دەرچوون و كۆبوونەوەكان بەكاردێت، چونكە تاخمی جلەكان بۆ هەركات و شوێنێك لەوەی دیكە جیاوازە، نابێت بە جلی گەشتەوە بچیتە دەوام و شوێنی فەرمی، بەم چەشنە ماركەكانی جلوبەرگ چەندین مۆدی جلی فەرمییان ئامادە كردووە، وەك: ماركەی بووربێرێ، مۆدی جلی چاكێت و پانتۆڵی هێڵكاریی هەڵبژاردووە، ئەوەی لە زمانی گشتیدا بە خەت خەت ناسراوە، كە زیاتر لە رەنگی زەرد و سپی و رەش و رەساسی پێك دێن. ئەلتوزارا، چاكێتی درێژ و پانتۆڵی كورتی هەڵبژاردووە، لەگەڵ پێڵاوێكی پووتی كورت. ماركەی ئێرمانۆ سسێرڤینۆ، كۆمەڵە جلەكانی بە چاكێتی سپی و پانتۆڵی رەنگێكی دیكە شیك كردووە، كە لە شێوەی بەدی وایە، واتە تەواوی جەستە دەگرێت. ماركەی كریستیان دیۆر، چاكێتی شێوەی چاكێـتی پیاوانی ئامادە كردووە، هەروەها شێوەی كلاسیكی جلی فۆرماڵی هەڵبژاردووە. ماركەی ئیسكادا، چاكێتی كورت و پانتۆڵ و تەنوورەی درێژی كردۆتە مۆدی جلی فەرمی، كە زیاتر لە رەنگی شین و پەمەیین، بە مەرجێك پانتۆڵەكان فراوان و بەرین بن.
Top