ترەمپ مۆمیا كرا

ترەمپ مۆمیا كرا
موزەخانەی (مادام توسۆ) كە دەكەوێتە شاری لەندەنی بەریتانی، موزەخانەیەكی تایبەتە بە مۆمكردنی كەسایەتییە ناودارەكانی جیهان، بەتایبەت ئەوانەی كە رۆڵێكی باڵایان بووە و، دواتر لە شوێنی خۆیان نامێنن. ئەو موزەخانەیە لە ساڵی (1835) دامەزراوە، تا ئێستا نزیكەی (800) كەسایەتیی ناسراوی جیهانی كە مردوون، یان لە ژیان ماون، پەیكەریان لە مۆم بۆ كراوە، لە دوا پڕۆژەكانی ئەو موزەخانەیە چێكردنی پەیكەری سەرۆكی ئێستای ئەمریكا (دۆناڵد ترەمپ)ـە كە وا بڕیارە لە مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو كورسیی دەسەڵات بۆ (جۆ بایدن)ی ركابەری بەجێ بهێڵێت. ترەمپ (45)ـەمین سەرۆكی ئەمریكا بوو، لەسەر لیستی كۆمارییەكان و لە هەڵبژاردنی 2020دا ركابەرەكەی (جۆ بایدن) شوێنەكەی دەگرێتەوە، موزەخانەكەش وەك سەرسامییان بەرامبەر كەسایەتیی دۆناڵد ترەمپ، پەیكەرێكیان لە مۆم بۆی ئامادە كردووە و لە موزەخانەكەیان داناوە.
Top