لەو سەردەمی كۆرۆنا كە خەڵك ناتوانێت كۆنتڕۆڵی خۆی بكات، كەچی ئەو دایك و باوكە هێشتا خەریكی زۆربوونی منداڵەكانیانن، ئەو دایك و باوكە (19) منداڵیان هەیە و لەئێستاشدا چاوەڕانی منداڵی (20) هەمینن، ئەو دایك و باوكە ناویان (سوو و نوێل رادفۆردە)ە، لە ناوچەی مۆریكامپی لە شاری لانكشایەری بەریتانیا دەژین، لە ئێستادا پاسێكی بچووكیان هەیە بۆ هاتوچۆیان، چونكە لە نێو ئوتۆمبێل یان دوو ئوتۆمبێل جێگەیان نابێتەوە، دوا منداڵیان ناوی (ئالفی)یە لە دایكبووی (2015)یە، ئێستاش دایكەكە دووگیانە و لە چاوەڕانی دوا منداڵیانن، وەك خۆیان دەڵێن: تا بتوانین منداڵمان ببێت، دەبین بە خاوەن زۆرترین منداڵ، كێشەی ئەو دایك و باوكە ئەوەیە كە ساڵرۆژی لە دایك بوونی منداڵەكانیانە، كە ماوە ماوە ئاهەنگێك ساز دەكەن، ساڵانە (30) هەزار دۆلار تەنیا بۆ ئاهەنگەكانی لەدایكبوونی منداڵەكانیان خەرج دەكەن.