نەهەنەگی شین: نەهەنگی شین وەك یەكیك لە گەورەترین زیندەوەری ئاوی رۆژانە پێویستی بە نزیكەی 3 تۆن خۆراك هەیە. بەڵام ئایا هەرگیز بیرت كردۆتەوە كە چۆن ئەو هەموو خۆراكەی دەست دەكەوێت، بەشیوەیەكی گشتی نەهەنگی شین زیندەوەریكی زۆربچووكی ئاوی دەخوات بە ناوی Krill ئەویش بە دوو جۆر ئەو زیندەوەرانەی دەست دەكەویت و دەیانخوات: نەهەنگی شین خاوەنی هیچ ددانیك نیە بەڵام لە جیاتی ئەوە پیكهاتەیەكی ریشالی هەیە لە جێیی ددانەكانی كە بە Baleen ناسراوە و پیكهاتەكەی لە كریاتین دروست بووە كە وەك پرچی مرۆڤ بەهیز و هەورەها توانای چەمانەوەی هەیە. ئەم پیكهاتەیە وەك فلتەریك وایە كاتیك لە ناو ئاودا جووڵە دەكات و زیندەوەرە بچووكەكانی لێ گیر دەبن، پاشان لە ریگەی هەلمژینەوە دەیانخوات. رێگەیەكی دی لە خواردنی Krill لە لایەن نەهەنگەكانەوە بریتییە لە (خۆراكداری سییەكان) ئەم ریگەیە زۆر تایبەتە بە نەهەنگی شین كە دەمی بە شیوەیەكی فراوان دەكاتەوە و پاشان بڕێكی یەكجار زۆر لە ئاو هەڵدەمژێت، كە هەندیك جار زیاترە لە كیشی خۆی و پاشان هەرچی زیندەوەرە بچووكەكانە فلتەری دەكات و ئاوەكەش دەردەكاتە دەرەوە، ئەمانەش خێراییەكی وەك هەناسەدانیكی هەیە بۆ نەهەنگەكە و لەم رێگەیەوە نەهەنگەكان لە ماوەی كاتژمێرێك نزیكەی یەك تۆن خۆراكیان دەست دەكەوێت.