هەستی بۆنكردنی سەگ هێندە بەهێزە كە دەكرێت بكرێتە ئامێرێكی پشكنینی كەرەستەو چەك و تەقەمەنی، بەم دواییە زانایانی بایۆلۆژی، بیریان لەوە كردۆتەوە كە چۆن بتوانن سەگ بۆ پشكنینی ڤایرۆس و نەخۆشی بەكاربهێنن، بۆیە ئەوان هەڵگرانی كۆرۆنا بە نموونە وەرگرتووە تا بتوانن سەگ وەك ئامێرێكی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنن، بەهۆی ئەوەی هەندێ جار هەڵگرانی كۆرۆنا لە ئامێرەكانی پشكنینی ئاسایی دەرناچن و ڤایرۆسەكەیان لێدەرناكەوێت، ئەڵمانیا و بەریتانیا دوو وڵاتن كە توانیویانە سەگ وەك ئامێری پشكینی كۆرۆنا بەكاربهێنن، بەپێی راپۆرتەكانیان كۆرۆنا بۆنی هەیە، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بۆنی بكات، كەچی گیانداران بە گشتی و سەگ بە تایبەتی دەتوانێت كۆرۆنا بە بۆنەكەی بدۆزێتەوە، تا ئێستا ئەڵمانیا (14) سەگ و بەریتانیاش (6) سەگیان راهێناوە كە دەتوانێت هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوە و لە كەسانی ئاسایی جیایان بكەنەوە.