چۆن پارێزگاری لە رەنگی بۆیەی قژ بۆ ماوەیەكی درێژ دەكەیت؟
January 9, 2021
رەنگا و ڕەنگ
سەرەتا دەبێ بۆیەكەت لە مارەكە و جۆرێكی باش بێت كە رەنگەكەی زوو كاڵ نەبێتەوە، دواتر رێگەی لێدانی بۆیەكە لە قژت كاریگەری هەیە، بەتایبەت كاتێك رەنگەكە بۆ ماوەیەكی كەم دەمێنێتەوە دوای بۆیە كردن، هەروەها زۆری و پڕی قژت رەنگەكە زووتر كاڵ دەكاتەوە، هەوڵبدە رەنگی بۆیەكە لە رەنگی قژت نزیك بێت، بەم چەشنە زیاتر دەمێنێتەوە، دوای بۆیەكردن، نابێت بە ئاوی زۆر گەرم قژت بشۆی، چونكە دەبێتە هەڵوەراندنی تەنی بۆیەكە لەسەر داوە مووەكانی قژت، هەروەها رەگی مووەكانیش وشك و سست دەكات، نابێ تا دوای (24) كاتژمێر لە دوای بۆیە كردن قژت بشۆیت، تا رەنگەكە بە تەواوی پێكهاتەی مووەكان دەگرێت، هەروەها لە دوای بۆیەكردن، وا چاكە هەفتەی (2) جار خۆت بشۆیت، دووریش بكەوە لە سیشوار و مەجففەی گەرم و شوێنی پلەی گەرم.
