لە ترسی كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە، كەسێك لە ئەمریكا، تا لەو نەخۆشییە بە دوور بێت و تووشی نەبێت، هەستاوە بە دروستكردنی خانوویەك لە دەرەوەی شار، خانووەكەشی لە كاشە بەردێكی چیایی دروست كردووە. ئەو خانووە دەكەوێتە شاری (مالیبۆ) لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، كە لە نێو گاشەبەردێكی گەورە چێ كراوە. سەرەتای ئەو بیرۆكەیە لەلایەن ئەندازیارێك بووە بە ناوی (وایز جەیمس)، كاتێك ئەو بەردەی بینیوە، بیری لەوە كردۆتەوە كە بیكات بە چێشتخانە، یان كافتریایەك، بەڵام دواتر لەلایەن ئەندامانی خێزانەكەیەوە داوای لێ كراوە كە بیكات بە خانووێك بۆ خۆیان، دوای ئەوەی بەردە گەورەكە هەڵدەكۆڵن تا شێوەی وەك خانوویەك بێت، ئەو خانووە بەردە دەكەوێتە سەر كێوێك كە دەورەبەرەكەی (23) دۆنم چۆلەوانییە، خانووەكە بەناوی (فلیستۆن) ناسراوە، هاوشێوەی ئەو خانووەی لە فیلمی كارتۆنی فلیستۆن بینراوە.