لە وەرزی زستاندا، گۆڕانكاری بەسەر تەواوی جلەكاندا دێت، بەتایبەت ئەوانەی دەرەوە، هەروەها هەمان شتیش بۆ جلوبەرگی ئاهەنگ و بۆنە و یادەكان، ئەو جلانەی بۆ ئاهەنگ و بۆنەكان لە پێشوودا دەپۆشران، زیاتر جلی كوردی و عەزی كورت بوون، بەڵام ئەو جلانە بۆ وەرزی زستان نابن، چونكە تەنكن ئەگەر بەو جلانەوە بچیتە شوێنێكی كراوە وەك هۆڵ و یان بۆنەیەكی دەرەوە، سەرما دەتگرێت و خۆشییەكەت تێكدەدات، بۆیە پێویستە جلێكی گونجاو بۆ ئەو بۆنە و یادەكان هەڵبژیریت، كە كراسی درێژ گونجاوترین جلە، ماركەكانی جیهان، لە وەزری زستاندا هەر یەكە كراسە درێژەكانی بۆ بۆنە و یادەكان نمایش دەكات، كە وەك جلێكی فەرمی و تایبەت دەكرێت لە بۆنە و یادە تایبەتەكان بپۆشرێن، لەوانە: ماركەی مۆنیك لۆلیە، كراسی درێژی ساتانی هەڵبژاردووە، كە لە دواوە بە تەلی قوماش لە هەمان رەنگی جلەیەكە لە كەمەر دەبەسترێت، ماركەی پرۆڤۆناس، كراسی درێژی نەرمی بە تێكەڵی هەردوو رەنگی پەمەیی و شین ئامادە كردووە، رۆزا كلاراش كراسی درێژ لەگەڵ تەنوورەی كراوەی داناوە، سان پاتریك، كراسی درێژی سوور و لە سەرەوە تەسك و لە خوارەوە بەرین، كە لە رەنگەكانی شین، سەوز، سوورن، ماركەی گوتچی، كراسی درێژ لە رەنگی گۆڵد كە كراوە لە خوارەوە و لە سەرەوەش تەسك.