خۆهەڵدان یەكێكە لەو سەركێشیە سەیرانەی كە بۆتە دیاردەیەكی باو لە نێو گەنجانی وڵاتانی جیهان، لە شوێنە بەرزەكانی وەك چیا و شاخ و باڵەخانە، یان بە فڕۆكە سەردەكەون و لە بەرزایی زۆرەوە خۆیان هەڵدەدەن، ئەوانەی ئەو كارە دەكەن دەڵێن: كاتێك خۆت هەڵدەدەیت خۆشترین هەستت پێدەبەخشێت و لە هەمان كاتیشدا حاڵەتێكی ترسناكت بۆ دروست دەكات، تەنانەت وادەزانی باڵندەیەكیت و بە ئاسمانەوە دەفڕیت، چەندین گرووپی خۆهەڵدان بۆ ئەو سەركێشیە لە جیهاندا هەن، دواجار بەهۆی وێنەی سێلفی و كامێرای دیققە بەرزەوە، توانیویانە وێنەی خۆهەڵدان و لەو كاتەی بە ئاسمانەوەن بگرن، وێنەكان جێگەی سەرنجن، هەندێكیان تەنیا ئاسمان دیارە و هەندێكی دیكەش زەوی كە بەرەو خوارەوە دەچیت، چەندین شوێنی بەرز لە جیهان دەستنیشانكراون بۆ خۆهەڵدان لەوانە: تاوەری ماكاو لە وڵاتی چین كە (233) مەتر بەرزە، بەنداوی ڤیرانسكا لە وڵاتی سویسڕا (220) مەتر بەرزە، بەرزاییەكانی رووباری بوتی كوزی لە وڵاتی نیپاڵ (160) مەتر بەرزە بۆ خۆهەڵدان گونجاون.