چوار زانیاری پێویستە بیزانیت ئەگەر هەمو رۆژێک ماکیاژ دەکەیت

چوار زانیاری پێویستە بیزانیت ئەگەر هەمو رۆژێک ماکیاژ دەکەیت
رەنگە تا ئێستا ئەو پرسیارەت لە خۆت کردبێت چی بەسەر روخسار دێت ئەگەر هەمو رۆژێک ماکیاژ بکەیت؟ ئایا زیان بە پێستت دەگات؟ یان پێست دەپارێزێت لە زیانە دەرەکیەکان؟ ماڵپەڕی the list چوار زیانی هەمو رۆژێک ماکیاژکردنی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: ماکیاژی رۆژانە پێست لە تیشکی خۆر ناپارێزێت
رەنگە ئەو ماکیاژە دەیکەیت کەمێک لە فاکتەرەکانی پاراستنی پێستی تێدابێت بەرامبەر بە تیشکی خۆر، بەڵام بەو واتایە نایەت هۆکاربێت بۆئەوەی بە تەواوی تیشکە زیانبەخشەکانت لێدوربخاتەوە، هەربۆیە پێویستە دژە خۆر بەکاربهێنیت.

دوەم: پێست زیاتر چرچ دەبێت
هیچ کەسێک ئارەزوی ئەوە ناکات پێستی چرچ بێت، بەڵام دەتوانیت وابکەیت درەنگ پیربێت، پێویستە ئەوە بزانیت هەمو رۆژێک ماکیاژکردن پێست زو پیر دەکات.

سێیەم: پێست خۆی نوێ ناکاتەوە
پێست توانای ئەوەی هەیە خۆی نوێ بکاتەوە، بەڵام کاتێک لە مانگێکدا 28 رۆژ ماکیاژ دەکەیت پێست ئەو توانایەی نابێت.

چوارەم: نەخۆشی ئەکزیما و سەدەف خراپتر دەکات
نەخۆشی سەدەف و ئەکزیما کە یەکێکن لە باوترین جۆرەکانی نەخۆشی پێست، بە ماکیاژکردن خراپتر دەبن و ئاسان نابێت چارەسەری بکەیت.



سەرچاوە: خەندان
Top