پێکهاتەیەک بۆئەوەی چیتر پێویستت بە ماسکارا نەبێت

پێکهاتەیەک بۆئەوەی چیتر پێویستت بە ماسکارا نەبێت
خانمان بۆئەوەی برژانگیان درێژتر و پڕتر دەربخەن ماسکارا بەکاردەهێنن، ئەمەش زیان بە خانەکانی برژانگ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی، دەتوانیت بە پێکهاتەیەکی سروشتی برژانگەکانت درێژتر دەربخەیت.

پێکهاتەکان:
نیو کەوچکی چا زەیتی گوێزی هندی
چوار دڵۆپ زەیتی لاڤێندەر

شێوازی دروستکردنی:
پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە.

پارچەیەک لۆکە بەکاربهێنە بۆئەوەی تێکەڵەکە بە وریایی بدەیت لە برژانگەکانت.

دڵنیابەرەوە لەوەی لە رەگەوە لێی بدەیت بۆ سەرەوە.

کاتێک ئەم تێکەڵەیە بە چاوتەوەیە بە هیچ شێوەیەک دەست مەبە بۆ چاوت، هەروەها باشترە لە کاتی خەودا لێی نەدەیت.

هەفتەی سێ جار دوبارەی بکەرەوە، بە تێپەڕبونی کات هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.


سەرچاوە: خەندان
Top