ئێرباگ یاخود بالۆنی ھەوا یەکێکە لەو داھێنانەی کە ژیانی سەدان ھەزار شۆفێری پاراستوە لە کاتی روودانی پێکدادانی ئۆتۆمبێل، ئەم تەکنیکە یەکەم جار لە لایەن John Hetrick داھێنراوە لە سالی 1953 دواتریش لە ھەفتاکانی سەدەی رابردوو چووە بواری بەکارھێنانەوە . لە ئێستادا گرنگەیەکی زۆر بە سیستەمی ئێرباگ دەدرێت بۆ سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکان، بەلام پێوستە بگوتری کە خودی ئێرباگیش ھۆکارێکیە بۆ زیانگەیاندن بە شۆفێرو سەرنشینەکان ئەمەش لەبەر ئەو ھێزە زۆرەی کە ھەیەتی لە کاتی تەقینی دا، بۆ نموونە زۆربەی شۆفێران دووچاری شکانی دەست و دەمووچاو دەبنەوە لە کاتی پێکدادانەکان ئەمەش بەھۆی تەقینی ئێرباگی سەر سووکان کە وادەکات دەستەکان بەرەو دەمووچاوی شۆفێر فرێ بدات بۆ پاراستنی خۆت لەو کێشەیە پێوستە سووکان بە شێوەی کاتژمێر ٩:١٥ بگریت تاوەکو ھەمیشە بۆشایی پێوست ھەبێیت لە ئەگەری روودانی پێکدادان ئێرباگی سەر سووکان زیانت پێ نەگەیەنێت