حەوت سودی سەرسوڕهێنەری سەهۆڵ کە تا ئێستا نەتزانیوە

حەوت سودی سەرسوڕهێنەری سەهۆڵ کە تا ئێستا نەتزانیوە
سه‌هۆڵ پێكهاته‌یه‌كی باشه‌ بۆ پێست و جوانکاری، ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت بۆ پێستی روخسارت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ به‌ گه‌نجی و بریقه‌داری بمێنێته‌وه‌، چینییەکان لە کۆنەوە بەکاریان هێناوە، بۆ چەندین مەبەستی جیاواز سودیان لێبینیوە، ماڵپەری Brightside حەوت سودی سەرسوڕهێنەری سەهۆڵی بڵاوکردوەتەوە.


یەکەم: ئەو زانیاریانەی پێویستە بیزانیت دەربارەی بەکارهێنانی سەهۆڵ
- پێویستە لەسەر روخساری خاوێن بەکاریبهێنیت.
- دەستکێش لەدەستبکە کاتێک بە دەستت دەیگریت، بۆئەوەی دەستەکانت بپارێزیت.
- راستەوخۆ مەیدە لە پێستت، بیکەرە ناو نایلۆنێک یان پارچە قوماشێکی نەرم.
- دەتوانیت راستەوخۆ بەکاریبهێنیت بۆ لابردنی زیپکە، یان ئاوساوی ژێر چاو.
- بۆئەوەی پێستت نەسوتێتەوە زیاتر لە یەک کاتژمێر لەسەر پێستت مەیهێڵەرەوە.
- دەتوانیت سودەکانی دوهێندە لێبکەیت ئەگەر سەهۆڵەکە بە خەیار، چای سەوز یان سیر دروستبکەیت.

دوەم: پێستت نەرم دەکات، دەتوانیت شەوان پێش نوستن بیدەیت لە پێستت و مەساجی پێبکەیت بۆ 3 خولەک.

سێیەم: یارمەتی لابردنی زیپکەی روخسار دەدات، تەنها بۆ چەند خولەکێک بیکەرە سەر زیپکەکە.

چوارەم: پیربونی روخسار دوادەخات و چرچی کەمدەکاتەوە، تەنها چەند خولەکێک پێش ماکیاژ مەساجی پێبکە.

پێنجەم: کونیلەکانی روخسار بچوکدەکاتەوە.

شەشەم: ئاوساوی چاو کەمدەکاتەوە.

حەوتەم: یارمەتی لابردنی چەوری ورگ دەدات، بۆ ماوەی 15 خولەک بیکەرە ناو پارچە قوماشێک و بیکەرە سەر شوێنی مەبەست، بۆ 3 خولەک لایبدە و دوبارە بۆ 15 خولەک دەستپێبکەرەوە، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەو شێوەیە بەردەوامبە، لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە سیستمی خۆراکی تەندروستت هەبێت و وەرزش بکەیت.



سەرچاوە: خەندان
Top