چۆن کەڕوی گەرماو و شوێنە شێدارەکان لابدەیت؟

چۆن کەڕوی گەرماو و شوێنە شێدارەکان لابدەیت؟
ەگەڵ ئەوەی رەنگە کاتێکی زۆربەسەربەریت بە خاوێنکردنەوەی گەرماوەکەت، بەڵام هەندێک کات کەڕوی تێدا دروستبێت، ئەمەش لە ئەنجامی شێی زۆرەوەیە.

چۆن رێگری بکەیت لە دروستبونی کەڕو:
1. هەمیشە گەرماوەکەت خاوێنبکەرەوە و وشکی بکەرەوە، پاشان جێیبهێڵە.

2. لفکە، شامپۆ یان کەلوپەلەکان لە گەرماو جێمەهێڵە، چونکە هۆکارن بۆ دروستبونی کەڕو.

3. زو زو فەرش و پەردەی گەرماوەکەت بشۆ.

4. لەدوای خۆشتن دەرگا و پەنجەرەی گەرما بە کراوەی بهێڵەرەوە.

چۆن کەڕوی گەرماو لابدەیت:
1. سود لە فاست ببینە بۆ لێکردنەوەی کەڕو، بەزویی کەڕو لادەبات و درەنگ دروستدەبێتەوە.

2. هەفتانە ئەو شوێنانەی کەڕوی لێدروستدەبێت بە سرکەی سێو بیشۆ.

تێبینییەکی گرنگ: هەرگیز سرکەی سێو و فاست پێکەوە تێکەڵ مەکە، چونکە گازێکی ژەهراوی دروستدەکەن و زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن.



سەرچاوە: خەندان
Top