لەکاتی شتنی جلەکانت ئەم چەند هەڵەیە ئەنجام مەدە

لەکاتی شتنی جلەکانت ئەم چەند هەڵەیە ئەنجام مەدە
رۆژانە کە جلە ناخاوێنەکات دەشۆیت پێویستە وریای ئەوە بیت چۆن دەیانشۆیت بەشێوەیەک کە جلەکانت بە تازەیی بمێنیتەوە و رەنگەکەی تێکنەچێت، پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەیت.

یەکەم: فاست بە راستەخۆیی بۆ جلەکانت بەکارمەهێنە، چونکە دەبێتە هۆی رزینی جلەکە، پێویستە لەگەڵ ئاو تێکەڵی بکەیت پاشان بیکەتە ناو ئامێری جلشتن.

دوەم: تەواوی جلەکانت پێکەوە مەشۆ، بەپێی جۆری جلەکانت جیای بکەرەوە، جلی وەرزش پێکەوە، جلی خوری پێکەوە و لۆکە پێکەوە.

سێیەم: کاتێک جلەکانت بە ئامێری جلشتن دەشۆیت دڵنیابەرەوە لەوەی دواتر ئامێرەکە خاوێنبکەیتەوە.

چوارەم: تایت یان شامپۆی جل راستەوخۆ مەدە لە جلەکە، پێویستە بیکەیتە ئامێرەکەوە.

پێنجەم: جلی ژێرەوە بە ئامێری جلشتن مەشۆ.

شەشەم: کاتێک جلێک دەشۆیت زنجیری پێوەیە زنجیرەکە بە کراوەیی مەهێڵەرەوە و دایخە.

حەوتەم: ئەگەر جلەکەت قۆپچەی پێوەیە قۆپچەکان بکەرەوە، بە پێچەوانەی زنجیرەوە کە پێویستە دایخەیت.



سەرچاوە: خەندان

هەشتەم: دوای جلشتن ئامێرەکە بە کراوەیی بهێڵەرەوە.
Top