چۆن بایەخ بە قژت دەدەیت لە وەرزی هاوین؟

چۆن بایەخ بە قژت دەدەیت لە وەرزی هاوین؟
ئاشکرایە کە گۆڕینی وەرزەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر تەواوی جەستە، بەتایبەتی پێست و قژ، کە پێویستیان بە بایەخپێدانی تایبەت هەیە و بەپێی وەرزەکانی ساڵ دەگۆڕێت، لە وەرزی هاویندا پێویستە چەند رێنماییەک جێبەجێ بکەیت بۆئەوەی پارێزگاری لە قژت بکەیت.

یەکەم: بەزەیتی سروشتی مەساجی قژت بکە، بەتایبەتی پێستی سەر بۆئەوەی قژت بە نەرمی و شێداری بمێنێتەوە.

دوەم: بەشی کۆتایی قژ، بەتایبەتی ئەو بەشەی سوتاوە و بوە بە مخورکە بیبڕە، باشترە دو مانگ جارێک دوبارەی بکەیتەوە.

سێیەم: پێش ئەوەی ئامێرە گەرمەکان بۆ قژت بەکاربهێنیت دڵنیابەرەوە لەوەی کرێمی تایبەت بەکاربهێنیت و بە وشکی بەکارینەهێنیت.

چوارەم: زیادەڕەوی مەکە لە شتنی قژت، چونکە دەبێتە هۆی وشکبونی قژ و کەرتبونی تاڵەکان.

پێنجەم: قژت لە تیشکی زیانبەخشی خۆر بپارێزە، باشترە کڵاو یان لەچک لەسەر بکەیت یان بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردەمی تیشکی خۆر نەمێنیتەوە.

شەشەم: نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنە لەدوای شتنی قژ بە شامپۆ بۆئەوەی قژت شێدار بێت و وشک نەبێت.





سەرچاوە: خەندان
Top