گەنمەشامی

گەنمەشامی
گەنمەشامی كە لای زۆر كەس بە خواردنێكی لاوەكی تەماشا دەكرێ و تەنیا لە كاتی چوونی بۆ سینەما دەیخوا، پڕییەتی لەو پڕۆتین و ڤیتامین و كانزاكان كە نابێ فەرامۆش بكرێ، توێژەرانیش هەمیشە دووپاتی لەسەر دەكەنەوە. توێژەران لە كاتی پشكنینی پێكهاتەی گەنمەشامی، ئاماژە بەوە دەكەن كە یەكێكە لە دانەوێڵەكان و وەك سەرچاوەیەكی ئاسان و هەرزانی وزە سوودی لێ وەردەگیرێت، هەر 100 گرامێكی نزیكەی 330-350 كالۆری بە لەش دەبەخشێ. گەنمەشامی چەندان ڤیتامین لەخۆ دەگرێت وەك: ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B6، B9 (فۆلێت). گەلێك كانزای گرنگی تێدایە، لەوانە: فۆسفۆر، مەگنسیۆم، زینك، كۆپەر، ئاسن، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم Selenium كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی گەنمەشامی بریتین لە:
- پاراستنی پێست لە نەخۆشی.
- یارمەتیدانی كۆئەندامی هەرس بۆ هەرسكردن و هەڵمژینی خۆراك.
- پاراستنی تەندروستیی دەمارەخانەكان.
Top