چەند رێگەیەکی بەکارهێنانی شیر بۆئەوەی ببیت بە خاوەنی پێستێکی نەم و جوان

چەند رێگەیەکی بەکارهێنانی شیر بۆئەوەی ببیت بە خاوەنی پێستێکی نەم و جوان
بۆئەوەی ببیت بە خاوەنی پێستێکی جوان واتای ئەوە نییە پارەیەکی زۆر خەرج بکەیت لە کڕینی بەرهەمی جوانکاری، دەکرێت بە چەند کەرەستەیەکی چێشتخانە ماسکی سروشتی دروستبکەیت.

شیر یەکێکە لەو بەرهەمانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، جگە لە سودە تەندروستیەکانی دەتوانیت بۆ پێست بەکاریبهێنیت بە چەند شێوازێک.

یەکەم: تەنیا شیر
3 بۆ چوار کەوچک شیر بە لۆکەیەک بدە لە پێستت، 10 بۆ 15 خولەک جێیبهێڵە تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

دوەم: شیر و هەنگوین
2 کەوچک شیر لەگەڵ 1 کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە، بیدە لە پێستت بە پارچەیەک لۆکە، دوای 15-20 خولەک بە ئاو بیشۆ.

سێیەم: مۆز و شیر
نیو مۆز لەگەڵ شیر بەپێی پێویست تێکهڵ بکە، تا وەکو هەویری لێدێت، بیدە لە روخسار و ملت، دوای 15 بۆ 20 خولەک بیشۆ.

چوارەم: شیر و شۆفان
1 کوپ شیر لەگەڵ 3 کەوچک شۆفانی هاڕاو تێکەڵ بکە، سکرەبی روخسارتی پێکە، 10 خولەک جێیبهێڵە، دواتر بیشۆ.

پێنجەم: شیر و بادەم
نیو کوپ بادەم بکەرە ناو یەک کوپ شیر و بەدرێژایی شەو جێیبهێڵە، بۆ بەیانیەکەی بەیەکەوە تێکهڵیان بکە، پاشان بیدە لە روخسارت، دوای 15-20 خولەک کە وشک بوەوە بیشۆ.


سەرچاوە:خەندان
Top