هەرگیز ئەم رەفتارانە بەرامبەر پێستت ئەنجام مەدە
July 1, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: هەرگیز زیپکەی روخسار دەرمەهێنە، چونکە دەبێت بە برین و چاڵ لەسەر رومەت دروستدەکات، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتریا بەسەر پێستدا بڵاودەبنەوە و زیپکەی زیاتر دروستدەبێت.
دوەم: بەبێ بەکارهێنانی دژە خۆر ماڵەکەت جێمەهێڵە، بیکە بە رۆتینی رۆژانە.
سێیەم: کاتێک لەبەردەم تیشکی خۆردایت لیمۆ مەدە لە پێستت، چونکە دەبێتەهۆی دروستبونی بڵق لەسەر روخسار و بۆ ماوەی مانگێک دەمێنێتەوە.
سێیەم: زیادەڕەوی مەکە لە بەکارهێنانی ماسک، باشترین ماسکیش بێت هەفتەی سێ جار زیاتر مەیکە.
چوارەم: کاتێک نیشانە لەسەر روخسارت دەردەکەوێت و شێوەکەی دەگۆڕێت، فەرامۆشی مەکە و سەردانی پزیشک بکە.
پێنجەم: سابون بۆ پێستت بەکارمەهێنە، ئەگەریش بەکارتهێنا زۆر بەکاریمەهێنە، چونکە PHی روخسار ناهاوسەنگ دەکات.
شەشەم: ئەو بەرهەم جوانکاریانەی بەسەر چونە مەیدە لە روخسارت، پێش بەکارهێنان دڵنیابەرەوە لە بەروارەکەی.
سەرچاوە: خەندان
