ئەو پێنج شارەی جیهان کە دەتوانیت خۆشەویستی لێپەیدا بکەیت

ئەو پێنج شارەی جیهان کە دەتوانیت خۆشەویستی لێپەیدا بکەیت
تەواوی شارەکانی جیهان وەکو یەک نین، بەپێی کەلتور و بیروباوەڕ رەفتار و هه‌ڵسوکەوتی خەڵکەکەی دەگۆڕێت، هەندێک لە ژارەکان زیاتر رۆمانسی و کراوەترن بە بەراورد بە شارەکانی دیکەی جیهان، تەنانەت دەتوانیت خۆشەویستی لێپەیدا بکەیت، پێگەی herbeauty ئەو پێنج شارەی بڵاوکردوەتەوە کە دەتوانێت لە سینگڵی رزگارت بکات.

رۆما، ئیتاڵیا
بە بەراورد بە شارەکانی دیکەی جیهان زیاتر ئەگەری ئەوەی هەیە خۆشەویستی تێدابدۆزیتەوە، یەکێکە لە رۆمانسیترین شارەکانی جیهان، خه‌ڵکەکەی لەگەڵ خەڵکی کەلتورە جیاوازەکان بەزویی رادێن و کەسانی کراوەن.
بیونۆر ئێریس، ئەرجەنتین
خەڵکەکەی بەهەمو تەمەنێکیانەوە کەسانێکی کراوەن و لەگەڵ یەکتر خۆشەویستی دەبەخشنەوە، دیمەنە رۆمانسیەکان لەسەر هەمو شەقامێکیان دەبینرێت.

پاریس، فرەنسا
رەنگە چیرۆکە خۆشەویستیەکانی ئەم شارەت بیستبێت، لەتوێژینەوەیەک دەرکەوتوە %55.82ی خەڵکی شارەکە سینگڵن و %33.55ی جیابونەتەوە، هەربۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لێرە خۆشەویستت دەستدەکەوێت.

نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە تەنیا لە یەک رۆژدا دەتوانیت چەند خۆشەویستێک پەیدابکەیت، خەڵکەکەی کۆمه‌ڵایەتی و رۆمانسین.

کۆپنهێگن، دانیمارک
شارەکە لە رۆژ و شەودا بەردەوام جموجۆڵی تێدایە و خەڵکەکی ئارەزوی ئاهەنگگێران دەکەن، دەتوانیت خۆشەویستەکەت بدۆزیتەوە.




سەرچاوە: خەندان
Top