ماسکی قژ بۆ ئەو خانمانەی قژیان سوتاوە
June 28, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: زەیتی گوێزهندی و هێلکە
پێنج کەوچک زەیتی گوێزی هندی
یەک هێلکە
تێکهڵیان بکە و بیدە لە قژت بەتایبەتی لە خوارەکەی، بۆ ماوەی 20 خولەک جێیبهێڵە، بەئاوی شلەتێن بیشۆ.
دوەم: زەیتی زەیتون
نیو کوپ زەیتی زەیتون کەمێک گەرم بکە، پاشان بیدە لە قژت و مەساجی پێبکە، دوای 20 خولەک بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
سێیەم: مۆز و هەنگوین
یەک مۆز
سێ کەوچک هەنگوین
یەک هێلکە
تێکەڵیان بکە و بیدە لە قژت بۆ 10 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
سەرچاوە: خەندان
