چەند پێکهاتەیەکی سروستی بۆ سپیکردنەوەی ژێرباڵ

چەند پێکهاتەیەکی سروستی بۆ سپیکردنەوەی ژێرباڵ
زۆرکات پێستی ژێر باڵ رەش دەبێت ،ئەمەش بێزاری لای بەشێک لە خانمان دروستدەکات، بۆ رزگاربون لێی چەندین رێگەی جیاواز بەکاردەهێنن، باشترین رێگە بەکارهێنانی پێکهاتەی سروشتییە، دەتوانی سود لەم چەند پێکهاتەیە وەربگریت.

لیمۆ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، یارمەتی سپیکردنەوەی پێستدەدات، لیمۆکە بکە بە دو کەرتەوە و مەساجی ژێر باڵتی پێبکە، بۆماوەی 5 بۆ 10 خولەک جێیبهێڵە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە، دوای چەد رۆژێک بەکارهێنان هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.

شیر و نیشاستە
دو کەوچک شیر و یەک کەوچک نیشاستە تێکەڵبکە، بۆماوەی 15 خولەک بیدە لە پێستت، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە.

زاخ و هەنگوین
یەک کەوچک هاڕاوی زاخ لەگەڵ نیو کەوچک هەنگوین تێکهڵبکە، بۆماوەی 15 خولەک بیدە لە پێستت، دواتر بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بیشۆ، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە.



سەرچاوە خەندان
Top