بۆ ئەو خانمانەی پێستیان چەورە.. بە لیمۆ چارەسەری کێشەکانی پێستت بکە

بۆ ئەو خانمانەی پێستیان چەورە.. بە لیمۆ چارەسەری کێشەکانی پێستت بکە
لیمۆ یەکێکە لەو میوە بەسودانی بۆ پێستی وشک بەکاردەهێندرێت و چارەسەری کێشەکانی پێستدەکات، پێست سپی دەکاتەوە و بەگەنجی دەیھێڵێتەوە، هەروەها رێگری دەکات لە دروستبونی زیپکە و پێست نەرم دەکات.

چەند پێکهاتەیەکی سروشتی بۆ پێستی وشک:

یەکەم: لیمۆ و هەنگوین
پێست یەک تۆن دەکاتەوە، سێ کەوچک گوشراوی لیمۆ لەگەڵ دو کەوچ هەنگوین تێکەڵبکە، بیدە لە پێستت و مەساجی پێبکە، بۆماوەی 20 خولەک جێیبهێڵە و دواتر بەئاوی شلەتێن بیشۆ.

دوەم: لیمۆ و زەردەچەوە
سێ کەوچک گوشراوی لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچک زەردەچەوە تێکه‌ڵبکە و بیدە لە پێستت، بەشێوەی بازنەیی مەساجی پێبکە، بۆ 15 خولەک جێیبهێڵە و دواتر بیشۆ.

سێیەم: لیمۆ و ئاوی گوڵ
چارەسەری زیپکە دەکات، دو کەوچک گوشراوی لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچک ئاوی گوڵ تێکه‌ڵبکە، تێکەڵەکە بدە لە پێستت، دوای 10 خولەک بیشۆ.





سەرچاوە: خەندان
Top