کەسایەتی کارتۆنی شڕێک لەڕاستیەوە وەرگيراوە

کەسایەتی کارتۆنی شڕێک لەڕاستیەوە وەرگيراوە
ھەموومان فیلمی کارتۆنی ( شڕێک ) مان بینیوە یان ناوەکەمان بیستوە. مۆریس تیلیت کەسێکی بەڕەگەز فەڕەنسیە بەڵام لەساڵی ١٩٠٣ لە ڕوسیا لەدایک بووە ودواتر گەڕاوەتەوە فەڕەنسا وسەرەتا وویستی لە بواری پیشەی پارێزەرایەتی کار بکات بەڵام نەیتوانی ودواتر ڕوویکردە یاری وەرزشی زۆرانبازی وتوانی دووجار نازناوی باشترین یاریزانی جیھان لەکێشی قورس بەدەست بێنیت.
... مۆریس دوو نازناوی ھەبووە:
- یەکەمیان ( فریشتە ) چونکە کەسێکی زۆر پاک وئاشتیخواز بووه .
- دووەمیان پێ دەگوترا ( غول یان گوول ) ئەمەشیان بەھۆی ڕوخساریەوە .
لێرەوە کەسایەتی شڕێک سەری ھەڵدا پاش ئەوەی والت دزنی وویستی یادی ئەو کەسایەتیە بمینێت .
...لەڕاستیدا مۆریس نەخۆشیەکی دەگمەنی ھەبوو کە پێ دەگوترا ( ئەکڕۆمیگاڵی ) کە دەبێتە ھۆی زیاد ڕژینی ھۆڕمۆنی گەشەسەندن ( GH ) کە دەبێتە ھۆی گەورەبوونی جەستەی مرۆڤەوە بەشێوەیەکی ناسروشتی ...
مۆریس لەساڵی ١٩٥٤ کۆچی دوایی کرد پاش ئەوەی دڵە گەورەکەی وەستا.
Top