دیاری J.k Rowling بۆ مناڵان وخێزانە تووشبوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

دیاری J.k Rowling بۆ مناڵان وخێزانە تووشبوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
( J.K Rowling ) نووسەری بەناوبانگی زنجیرە کتێبەکانی ( Harry Potter ) لەئاکاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند کەوا ڕۆژانە ھەڵدەستی بە بڵاوکردنەوەی بەشەکانی چیرۆکێکی نوێ خۆی لەژێر ناونیشانی ( The Ickabog ) کەتایبەتە بە مناڵان بەشێوەیەکی خۆڕایی وئامانج لەو دەستپێشخەریە یارمەتیدانی ئەو مناڵانەی کە تەمەنیان لە نێوان ٧-٩ ساڵه بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لەماڵەوەیان لەگەڵ خێزانەکانیان کە ئێستا ناتوانن بێنە دەرەوە بەھۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەماڵەوە تووشی بێزاری بوونەتەوە .
ھەروەھا ئامانجێکی تری دیاریکرد ئەویش ئەوەیە سوود وەرگرتن لە کۆمێنتی مناڵان ودایک وباوکیان بە تایبەتی لەسەر بەشداریکردن لە پێشبڕکێ پێشنیارکردنی ووێنەی گونجاو بۆ چیرۆکەکە ولە نۆڤەمبەری ئەم ساڵ چیرۆکەکە چاپ دەکرێت و قازانجی بڵاوکردنەوەی دەبێتە یارمەتی بۆ ئەو خێزانانەی کەوا زەرەرمەندبوونە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
Top