چەند رێگەیەک بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵەکەت کە پارە و کاتیشت بۆ دەگەڕێنێتەوە
May 23, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: سۆدە و سرکە یارمەتی گیرانی ئاوی دەستشۆر و توالێت دەدەن.
دوەم: کاتێک منداڵەکەت لە دیوار دەنوسێت، ئامێری قژ وشککردنەوە بەکاربهێنە، دواتر بە خاولی بیسڕەوە.
سێیەم: بۆ خاوێنکردنەوەی سینک زەیتی منداڵ بەکاربهێنە.
چوارەم: بۆئەوەی بۆنی توالێتەکەت خۆشبکەیت کەمێک بۆنخۆشکەری جل بکەرە تانکی ئاوەکەیەوە.
پێنجەم: سۆدەی نان تێکهڵی ئاو و شامپۆی قاپ شتن بکە بۆئەوەی ئەو خۆراکانە بە قاپەکەوە لێبکەیتەوە کە وشکبونەتەوە.
شەشەم: بەلوعەی ئاوەکەت بە پارچەیەک لیمۆ خاوێنبکەرەوە، یارمەتی لابردنی کلس دەدات.
حەوتەم: بە سرکە ژەنگی ماڵەکەت لێبکەرەوە.
>
سەرچاوە : خەندان
