دەریاچەی بكوژ

دەریاچەی بكوژ
ئەم دەریاچەیە دەكەوێتە وولاتی تەنزانیا ناوی "دەریاچەی ناترون "ئەم دەریاچەیە بەوە دەناسرێتەوە رەنگێكی پەمەیی جوان و سەرنج راكێشی هەیە كەچی توانای هەیە هەموو شتێك بگۆرێت بیكاتە بەرد "پەیكەر" ئەمە ئەفسانەیەك نیە دروست كرابی بەلكو راستیەكی تۆقێنەرە بۆتە جێگای مەترسی لەلایەن خەلكانێكەوە هەر چەندە جوانیەكی دەگمەنی هەیە كەچی بكوژێكی بێ رەحمە بۆ هەموو گیانەوەر و رووەك و تەنانەت مرۆڤیش ، ئەم دەریاچەیە بە هۆی زۆری رێژەی خوێ و ترشیات(حموضە) و گەرمی پلەی گەرمای لە سەرووی ٦٠ پلەی سەدیە ئەم گەرمیەش وای لێكردووە رەنگە پەمەییەكەی ببێتە هۆكارێكی كوشندە .
Top