چەند رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئەو کێشانەی روبەڕوی روخساری هەمومان دەبێتەوە

چەند رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئەو کێشانەی روبەڕوی روخساری هەمومان دەبێتەوە
شێوازی دەرکەوتن مرۆڤ زۆر گرنگە و یەکەم شت کە تەماشای کەسێک دەکەیت سەرنجی روخساری دەدەیت، بۆیە گرنگە بایەخ بە روخسارت بدەیت، بەچەند رێگەیەک دەتوانیت تەواوی کێشەکانت چارەسەر بکەیت.

بۆئەوەی چارەسەری چرچی روخسار بکەیت، یەک کەوچک هەنگوین لەگەڵ مۆز تێکەڵبکە و بۆماوەی 15 بۆ 20 خولەک بیدە لە روخسارت، دەتوانیت ماست یان ئاوی پرتەقاڵێش بەکاربهێنیت، پاش ئەوەی لێتکردەوە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.

بۆ خوروی پێست هەویری ددان بەکاربهێنە، بەڵام پێشتر بیدە لە پێستت، ئەگەر هەستیاریت پێی هەبو لێبکەرەوە و بەکاریمەهێنە.

پەتاتە بەکاربهێنە بۆ لابردنی زیپکە، هاڕاوی پەتاتە بدە لە زیپکەکان و چاوەڕێ بکە تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاو بیشۆ.

ئەڤۆکادۆ یارمەتی پێستی وشک دەدات، ئەڤۆکادۆکە ورد بکە و بە کەوچک پانی بکەرەوە تا وەکو کرێمێکی لێدێت، بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک بیدە لە پێستت.

بۆ پێستی چەور تەماتە و شەکر بەکاربهێنە، تەماتەکە قاش بکە و هەندێک شەکری بکە بەسەردا و مەساجی پێبکە، بۆ پێنج خولەک جێی بهێڵە و دواتر بیشۆ.

بۆ برۆی تەنک شیر بەکاربهێنە، بە لۆکەیەک شیر بدە لە برۆت، دوای 15 خولەک لێیبکەرەوە.

سرکەی سێو چارەسەری کونیلەکانی روخسار دەکات و بچوکی دەکاتەوە، ئاو و سرکەی سێو تێکەڵبکە و بۆماوەی 5 خولەک بیدە لە روخسارت، دواتر کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.

زەیتی بادەم یارمەتی لابردنی رەش ژێر چاوەکان دەدات، تەنیا چەند دڵۆپێک بدە لە ژێر چاوت و مەساجی پێبکە لە شەوان، بەیانیان لێیبکەرەوە.


سەرچاوە : خەندان
Top