شاری نیویۆرک لە کۆندا

شاری نیویۆرک لە کۆندا
نیویۆرک، بەپایتەختی ئابووریی ئەمریکا دادەنرێت‌و ژمارەی دانیشتووانەکەشی لەھەموو شارەکانی تری ئەمریکا زیاترەو چەندین ناوەندو تاوەری بازرگانی‌و دارایی گەورەی لێیە کە جێگای سەرنجی ھەموو دونیایەو تەنانەت بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش (UN)و بازاڕی دراوی جیھانیش لەوێیە، ھەروەک گەورەترین دام‌ودەزگای دەوڵەت‌و پیشەسازیی لەئەمریکا لەوێیە بەشێوەیەک کە ٧ میلیۆن کەس کاردەکەن لەو شارە کە تەنیا ١٧ ھەزار کارگەی بەرھەمھێنانی جلوبەرگی ھەیە، ھەروەک زیاتر لە ٦٠ کەناڵی ئاسمانی‌و تەلەفزیۆنی لێیە لەگەڵ چەندین ھەلی کار لەکەناری رووبارەکانی‌و کارگە جیاجیاکانی بواری پیشەسازیی خۆراک‌و چاپ‌و مۆبیلیات‌و بازاڕی دراو.. ھتد. ئەوە جگە لەو مۆزەخانەو ھۆڵانەی بۆ چالاکی ھونەریی‌و رووناکبیریی بەکاردێن بەتایبەت کە زۆرینەیان دەکەونە سەر شەقامێکی ناسراوی شارەکە بەناوی (برۆدوای).
Top