پێنج رێگە بۆئەوەی نینۆکەکانت درێژتر دەربخەیت

پێنج رێگە بۆئەوەی نینۆکەکانت درێژتر دەربخەیت
ئەو خانمانەی بایەخ بە نینۆکان دەدەن زۆر کات ئارەزوی ئەوە دەکەن نینۆکیان درێژبێتەوە بەڵام بەهۆی لاوازی و شکانەوەی ناتوانن نینۆکیان درێژبکەنەوە، بەڵام ئەمە بەواتای ئەوە نایەت نەتوانیت نینۆکت درێژتر دەربخەیت، چەند رێگەیەکی سادە هەیە کە نینۆکت درێژتر دەردەخات.

یەکەم: شێوەی نینۆکەکانت رێکبکەرەوە بە شێوەی "ئاڵمۆند"، کە زیاتر لە هەرشێوەیەکی دیکە نینۆک درێژتر دەردەخات.

دوەم: زیاتر رەنگی بێجی، پەمەیی، قاوەیی کاڵ، یان گۆشی هەڵبژێرە، دوربکەوە لە رەنگە تۆخەکان.

سێیەم: کۆنتوری نینۆکەکانت بکە، رەنگە ئەو پرسیارە لە خۆت بکەیت چۆن کۆنتوری بکەم؟ لە نێوان نینۆک و پێستەکەت بۆشاییەکی کەم بە نینۆکەکەتەوە جێبهێڵە کە بۆیەی لێنەدەیت، ئەمەش زیاتر نینۆکت درێژ دەردەخات.

چوارەم: ستایلی فرێنچ هةڵبژێرە، کە یەکێکە لە ستایلە باوەکان و زیاتر نینۆکت درێژ دەردەخات.

پێنجەم: لەسەر نینۆکت نەخش یان بریسکە بەکاربهێنە و دروستی بکە.



سەرچاوە : خەندان
Top