چەند رێنماییەکی ماکیاژکردن و جوانکاری پێویستە هەمو خانمێک بیزانێت

چەند رێنماییەکی ماکیاژکردن و جوانکاری پێویستە هەمو خانمێک بیزانێت
گرنگە بزانیت چۆن ماکیاژ دەکەیت و کەرەستەکانی جوانکاری بەکاردەهێنیت بۆئەوەی زیاتر جوانییەکەت دەربکەوێت، ماڵپەڕی bedandbeyond چەند رێنماییەکی ماکیاژکردن و جوانکاری بڵاوکردوەتەوە کە پێویستە خانمان بیزانن.

یەکەم: هیچ کات پاودەر بۆ روخسارت بەکارمەهێنە، چونکە پێست وشک و ناخاوێن دەردەخات.

دوەم: بۆئەوەی برژانگەکانت پڕ دەربکەون، هەندێک بۆدرە بدە لە برژانگەکانت، پاشان دو چین ماسکارا بکە.

سێیەم: لە تەمەنی گەنجییەوە بایەخ بە پێستت بدە بۆئەوەی لە داهاتو گرفتی هه‌ڵئاوسانی چاوەکان و چرچبونی روخسارت بۆ دروست نەبێت.

چوارەم: بۆ لێکردنەوەی ماکیاژ زەیتی منداڵ بەکاربهێنە، رێگری دەکات لە هەڵوەرینی برژانگەکانت.

پێنجەم: بۆ برژانگی دەستکرد دەتوانیت بە تەوقەی قژ چەسپەکە بدەیت لە برژانگەکە، بە یەکسانی بڵاویدەکاتەوە بەسەر برژانگەکە.

شەشەم: بۆئەوەی سوراوێکی جوان بکڕێت مەرج نییە چەندین رەنگ تاقیبکەیتەوە، لەماڵەوە بە پشتچاو یان سەر رومەتەکەت سوراو دروستبکە، تەنیا کەمێک ڤازلین و رەنگ تێکەڵ بکە.

حەوتەم: بۆئەوەی سوراوەکەت لە هێلی دەمت زیاتر نەبەزێنێت، کۆنسیلەر بەکاربهێنە.

هەشتەم: بۆئەوەی بۆنەکەت بۆماوەیەکی زیاتر بمێنیتەوە، بیدە لە مل، ئانیشک، مەچەک، پشتی ئەژنۆکان و قولەپێ.

نۆیەم: بۆئەوەی رەنگی فاوندەیشنی گونجاو هەڵبژێریت لەسەر دەستت تاقیمەکەرەوە، بەڵکو لەسەر روخسارت تاقیبکەرەوە، چونکە تۆنی رەنگی دەست و روخسار جیاوازن.

دەیەم: بۆ لابردنی رەشی ژێر چاوەکان بەخێرایی، دو قاشی خەیار بدە لەژێر چاوت بۆماوەی 15 بۆ 20 خولەک، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.



سەرچاوە: خەندان
Top