سەما کردن لەگەڵ نەهەنگ و قرش

سەما کردن لەگەڵ نەهەنگ و قرش
ئەوانەى لە نزیک و دووردا گیانداری دەریایی (قرش)یان بینیوە، چەند لێی دووربن، زیاتر دوور دەکەون تا لە مەترسی ئەو گیاندارەوە سەلامەت دەرچن، کەچی ئەو کچە رووسیە پێچەوانەى خەڵک لە تەنیشت قرشە زەبەڵاحەکانەوە سەما دەکات، ئەو خانمە نمایشکارە ناوی (ئیرینا)ى تەمەن (28) ساڵە، وادیارە لە خۆى بێزارە و خۆى داوەتەوە بەردەم دەمی ماسی و قرش و نەهەنگەکانی زەریای هیندی، کە لە کەنداوی (مالدێف) و بە هاوکاری وێنەگرێکی رووس بە ناوی (ئەندرێ نیگراسۆف) وێنەى ئەو خاتوونەیان لەگەڵ قرشە ترسناکەکاندا گرتووە و کە نمایشکارە لە کاتی سەماکردنە و بەبێ ئەوەى لەلایەن ئەو گیاندارە دەریاییانەوە هێرش بکرێت، ئەوەى سەیرە ئەو گیاندارانە بە دەورەبەری خانمە نمایشکارەکەدا دەخوولانەوە.
Top