بە ماکیاژ رەشی ژێر چاوەکانت بشارەوە

بە ماکیاژ رەشی ژێر چاوەکانت بشارەوە
ئەو خانمانەی کێشەی رەشی ژێرچاوییان هەیە زۆر کات کێشەیان هەیە لەوەی کە بە ماکیاژیش ناتوانن رەشی ژێر چاوییان بشارنەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوازی ماکیاژکردنەی هەڵیدەبژێرن، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت بەم شێوەیە ماکیاژ بکەیت بۆ ژێر چاوت.

رێگەی یەکەم: کۆنسیلەری پرتەقاڵی بەکاربهێنە، کۆنسیلەر رەشی ژێر چاوەکانت دەشارێتەوە، دەتوانیت کۆنسیلەری پرتەقاڵی سورباو بەکاربهێنیت ئەگەر پێستت سپییە، ئەگەریش پێستت ئەسمەرە پرتەقاڵی بەکاربهێنە.

رێگەی دوەم: کرێمی کۆنسیلەری بەکاربهێنە، بەشێوەی حەوتی لە ژێر چاوتدا بیکێشە، پاش 10 چرکە بوستە، دواتر بە ئیسفج بڵاویبکەرەوە.

رێگەی سێیەم: هیچ پاودەرێک بەکارمەهێنە بۆ ژێر چاوت، ئەو مادەیەی بەکاریدەهێنیت باشترە هیچ پاودەرێک لە پێکهاتەیدا نەبێت.



سەرچاوە: خەندان
Top