دارێک خوێنی هەیە

دارێک خوێنی هەیە
لە کاتی بڕینەوەى هەر دارێک، جۆرە لیکێکی لێی دەردەچێت، شێوەى لە (سیکۆتین) دەچێ لە شێوە و لیچیدا، لیکی زۆربەى دار و بار سپی و هەندێ جاریش شێلوو دەبێ، بەڵام ئەو دارە پێچەوانەى هەر دارێکی دیکە رەنگی سوورە و هاوشێوەى خوێنە. ئەو دارە ناوی (سەندەڵی ئەنگۆل)یە، هەروەها بە ناوەکانی (کیات و مۆکوا و ماتینگا) بەناوبانگە، یەکێکە لەو دارانەى کە لە باشووری ئەفریقیا دەڕوێت. لیکی ئەو دارە وەک خوێن شل و رەنگ سوورە، ئەو جۆرە دارە بە بەرزی (12 تا 18) مەتر بەرز دەبێتەوە، بەشی سەرەوەى لە سەیوان دەچێ، هەروەها گوڵی زەردیش دەگرێت، شلەى ئەو دارە وەک چارەسەرێکی سرووشتی بۆ زۆربەى نەخۆشییەکانی گەدە و گرانەتا و مەلاریا و کێشەکانی بینین دادەنرێت، هەروەها بەهۆى پاکی و رەنگە سوورەکەى لە پێکهاتەى کەرەستەکانی جوانکاری ئافرەتانیش بەکاردێت.
Top