جوانترین و خراپترین ستایلەکانی قژ بۆ خانمان

جوانترین و خراپترین ستایلەکانی قژ بۆ خانمان
ئەو ستایلی قژەی هەڵیدەبژێریت کاریگەری زۆی لەسەر دەرکەوتنت هەیە، ئەگەر ستایلی گونجاو هەڵبژێریت زیاتر جوانیەکەت دەردەخات، باشتر وایە کاتێک قژت دەبڕیت وریابیت لەوەی چی هەڵدەبژێریت، ماڵپەڕی herbeauty باشترین و خراپترین ستایلەکانی قژی بڵاوکردوەتەوە.

باشترینەکان:
یەکەم: قژی درێژی قات قات، بەتایبەتی بۆ قژی لول ستایلێکی جوان و گونجاوە.

دوەم: شەپۆلی نەرم، زیاتر ئەو خانمانەی قژیان خاوە دەتوانن لەرێگەی ئامێری قژ لولکردن بەوشێوەیە بیوەستێنن.

سێیەم: کاری شەپۆلدار، زیاتر بۆ ئەو خانمانە گونجاوە کە روخسارییان خڕە.

چوارەم: کاری سویدی، ستایلێکی شیک و مۆدێرنە، یەکێکە لە جوانترین ستایلەکان.

خراپترینەکان:
یەکەم: شێوە حەوتی، زیاتر لە 90 و سەرەتای 2000 مۆدی ئەو ستایلەبو، بەڵام لە ئێستادا مۆدی نەماوە.

دوەم: پەرچەم بۆ ئەو کەسانەی دەموچاوییان پانە، ستایلێکی نەگونجاوە و باشترە لێی دوربکەونەوە، چونکە دەموچاویان پانتر دەردەخات.

سێیەم: قژی زۆر درێژ، سەرنجراکێشی خانمەکە دەشارێتەوە، ئاساییە قژت درێژ بێت، بەڵام زۆر درێژ گونجاو نییە.



سەرچاوە : خەندان
Top