لەکاتی هەڵبژاردنی رەنگی دیواری چێشتخانە ئەم سێ هەڵەیە ئەنجام مەدە

لەکاتی هەڵبژاردنی رەنگی دیواری چێشتخانە ئەم سێ هەڵەیە ئەنجام مەدە
چێشتخانە یەکێکە لەو ژورانەی زۆرترین چالاکیەکانی رۆژانە تێدا ئەنجام دەدرێت، زوتر لەهەر ژورێکی دیکە پیس دەبێت، چونکە خواردنی تێدا ئامادەدەکرێت و قاپی تێدادەشۆرێت، هەربۆیە گرنگە ئەو رەنگەی هەڵیدەبژێریت گونجاو بێت، ماڵپەری Andrew Picone Painting & Paperhanging سێ هەڵەی بڵاوکردوەتەوە کە پێویستە لێیدوربکەویتەوە کاتێک رەنگی چێشتخانەکەت هەڵدەبژێریت.

هەڵبژاردنی رەنگی سپی
یەکێکە لەو رەنگە کلاسیکیانەی بۆ چێشتخانە هەڵدەبژێردرێت، بەڵام زۆر هەڵەیە و پێویستە لەم ڕەنگە دوربکەویتەوە، چونکە زو پیس دەبێت و چێشتخانەکەت ناخاوێن دەردەخات.

هەڵبژاردنی رەنگی رەساسی بە هەمو تۆنەکانییەوە
رەنگی رەساسی بە هەمانشێوەی رەنگی رەش یەکێکە لەو رەنگانەی دەبێتە هۆی خەمۆکی، بۆشایی چێشتخانەکەت کەمدەکاتەوە، پێویستە لێیدوربکەویتەوە.

هەڵبژاردنی یەک رەنگ بۆ کەوانتەر و دیوار
یەکێک لەو هەڵە باوانەی دەکرێت هەڵبژاردنی یەک رەنگە بۆ دیکۆر و دیوار، پێویستە لێیدوربکەویتەوە، باشترە رەنگەکان رێکبخەیت نەک یەک رەنگ هەڵبژێریت.



سه رچاوه : خەندان
Top