چەند پێکهاتەیەک بۆ لابردنی خاڵە رەشەکان لە مانگی رەمەزان

چەند پێکهاتەیەک بۆ لابردنی خاڵە رەشەکان لە مانگی رەمەزان
لەمانگی رەمەزان گرنگە بایەخ بە پێستت بدەیت بۆ ئەوەی رێگە نەدەیت مانەوە بە برسێتی و تونیەتی بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر پێست دروستبکات، خاڵە رەشەکان یەکێکە لەو کێشانەی روبەڕوی خانمان دەبێتەوە، دەتوانن بە چەند پێکهاتەیەکی سروشتی لەو کێشەیە دوربکەونەوە.

یەکەم: چای سەوز
کیسەیەک چا بکەرە ناو ئاوی گەرمەوە، پاشان دەریبکە و چاوەڕێ بکە تا چایەکە سارد دەبێتەوە، دواتر چایەکە بدە لە روخسارت بۆ چەند جارێک، دژە ئۆکسانە و پێست لە خاڵە رەشەکان خاوێن دەکاتەوە.

دوەم: شەکر و گوێزی هندی
یەک کەوچک زەیتی زەیتون لەگەڵ دو کەوچکی چا شەکر تێکەڵ بکە، پاشان مەساجی پێستتی پێبکە، بۆ ماوەی 10 خولەک جێیبهێڵە و بە ئاوی شلەتێن لێیبکەرەوە.

سێیەم: لیمۆ و نیشاستە
یەک کەوچک نیشاستە لەگەڵ کەمێک گوشراوی لیمۆ تێکه‌ڵبکە و بە پارچە لۆکەیەک سکرەبی پێستتی پێبکە بەشێوەی بازنەیی، دوای 5 خولەک بەئاوی شلەتێن بیشۆ .



سه رچاوه : خەندان
Top