هەندێک لە خانمان و کچان حەز بە درێژ بوونى قژیان دەکەن، کەچى لەلایەکى دیکەوە هەن حەزى پێناکەن و ئەمەش لە ترسی شۆرین و خزمەت کردنى قژیانەوە، چونکە کاتێک قژ درێژ بێ، ئیتر خزمەت کردن و ماندووبوونى دەوێ لە کاتى شووشتن و یان داهێنان و بەستنى، کەچى وادیارە ئەو خانمە گوێ بەو ماندووبوونە نادات و کە خۆى تەمەنى (19) ساڵەو تەنیا جارێک قژى بڕیوە، چونکە حەز بە درێژبوونى قژ دەکات و کە ئێستا قژى ئەوەندەى خۆیەتى. ئەو کچە ناوى (سانیا)یە و لە وڵاتى ئەژەنتین دەژى، کە درێژى باڵاى (170) سەنتیمەتر دەبێ و کەچى درێژى قژى بڕێک لە باڵاى کەمترە کە ئەویش (160) سەنتیمەتر دەبێ، وادیارە ئەو خانمە دەیەوێ ببێتە خاوەن درێژترین قژ لە جیهان ئەمەش دواى چەند ساڵێکى دیکەوە ئەو ئاواتەى دەگات