چۆن پارێزگاری لە پێستت بکەیت لە مانگی رەمەزاندا

چۆن پارێزگاری لە پێستت بکەیت لە مانگی رەمەزاندا
بەرۆژوبون بۆ ماوەیەکی زۆر و خۆگرتنەوە لە خواردنەوەی ئاو بۆ چەندین کاتژمێر کاریگەری لەسەر پێست دەبێت و جەستە توشی وشکبونەوە دێت، بەجێبەجیکردنی چەند رێنماییەک دەتوانیت پارێزگاری لە پێستت بکەیت.

بەپێی هەواڵێکی independentی بریتانی، لەماوەی مانگی رەمەزان گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکی رودەدات، هەربۆیە پێویستە لەو چەند کاتژمێرەی بەڕۆژو نیت ئەو خۆراکانە بخۆیت کە پارێزگاری لە پێست دەکەن و جەستە لە وشکبونەوە دەپارێزن.

خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لەماوەی بەربانگ بۆ پارشێو، رێگریدەکات لەوەی جەستە توشی وشکبونەوە ببێت و پێستت بە جوانی دەمێنێتەوە، هەروەها کەمکردنەوەی ماددەی کافایین رێگری دەکات لەوەی ئاوی جەستە بەفیڕۆبچێت.

ئەو راپۆرتە ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە بایەخ بە خواردنی ئاسن، ڤیتامین A، پۆتاسیۆم، کالسیۆم و مەگنسیۆم ببدرێت، چونکە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسانە پارێزگاری لە پێست دەکەن.

هەروەها خواردنی ئەنەناس و شوتی لە پارشێودا جێگەی ئاو دەگرنەوە، رێگری دەکەن لە چرچبونی روخسار و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لەسەر پێست


سەرچاوه:خەندان
Top