ئامێری ھەناسەدانی خۆی بەخشیە گەنجێکی تووشبووی کۆرۆنا.

ئامێری ھەناسەدانی خۆی بەخشیە گەنجێکی تووشبووی کۆرۆنا.
.قەشەیەکی ئیتاڵی گیانی خۆیلەدەست دا پاش ئەوەی ئامێری ھەناسەدانی خۆی بەخشیە گەنجێکی تووشبووی کۆرۆنا.
... کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی ئەو ھەواڵەی بڵاوکردەوە سەبارەت بە قەشە دۆن جوزيبي بيرارديللي تەمەن ٧٢ ساڵ لە ئەبرەشیەی كاسنيجو کە گوندێکی بچوکە دەکەوێتە ٤٠ میل باکوری ڕۆژھەڵاتی میلانۆ .
ئەم قەشەیە گیانی خۆی لەدەست دا لە نەخۆشخانەی بیرغامۆ لە ھەرێمی لۆمباردیا باکوری ئیتاڵیا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم ھەرێمە بەتەواوی بڵاوبۆتەوە ، پاش ئەوەی کڵیساکەی خۆی ئامێرێکی ھەناسەدانی کڕی بۆ ئەو قەشەیە بەمەبەستی ڕزگارکردنی ژیانی بەڵام قەشەکە ڕازی نەبوو بەکاری بێنی بەڵکو داوای کرد ئامێری ھەناسەدانەکە بدرێتە نەخۆشێکی تر تەمەنی بجوکتر بیت جا ھەر کەسێک بێت چونکە ئەم قەشەیە ئامادەبوو یارمەتی ھەموو کەسێک بدات. بەم شێوەیە دۆن جوزیبی بوە سیمبولێکی سەردەمی کۆڕۆنا کە گیانی خۆی بەخت بکات بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێکی تر .
Top