بۆ خانمان.. چۆن بزانیت ئەو کەسەی هاتوەتە ژیانتەوە بۆ هاوسەرگیری گونجاوە؟

بۆ خانمان.. چۆن بزانیت ئەو کەسەی هاتوەتە ژیانتەوە بۆ هاوسەرگیری گونجاوە؟
کاتێک بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک دەدەيت پێویستە ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت بەشێوەیەک بێت کە بۆ داهاتوت لێی دڵنیابیت، چونکە تەمەنێکی درێژ لەگەڵیدا ژیان دەکەیت و پێویستە بیر لە داهاتو بکەیتەوە، چەند نیشانەیەک دەریدەخات ئەو کەسە گونجاوە بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت.

یەکەم: کەسێکی سەربەخۆیە، پشت بە دایک و باوکی نابەستێت و خاوەن بڕیاری خۆیەتی.

دوەم: کەسێکە خۆشەویستی دەبەخشێت و گرنگی بە کەسانی چواردەوری دەدات.

سێیەم: کەسێکی راستگۆیە و درۆ ناکات، خیانەت ناکات.

چوارەم: کەسێکە بەرپرسیاریەکی ئەو کارانە هەڵدەگرێت کە ئەنجامی دەدات.

پێنجەم: خۆی خۆشدەوێت و دەزانێت چۆن گرنگی بەخۆی بدات.

شەشەم: متمانەی پێتە و گومانت لێناکات.

حەوتەم: کەسێکی هێمنە، لە کاتی توڕەبون سنور نابەزێنێت.

هەشتەم: رێزت دەگرێت و ناچارت ناکات ئەو کارانە بکەیت کە خۆی دەیەوێت.

نۆیەم: بایەخت پێدەدات و کاتێک توڕە دەبیت ئارامت دەکاتەوە، خۆیت لێتوڕە ناکات.

دەیەم: هەمو هەوڵێک دەدات بۆ بەدەستهێنانت و بە زویی دەستبەردارت نابێت.


سەرچاوه : خەندان
Top