بۆ جاری یەکەم دەنگی بانگدان لە ئەڵمانیا بەرزکرایەوە

بۆ جاری یەکەم دەنگی بانگدان لە ئەڵمانیا  بەرزکرایەوە
بۆجاری یەکەم دەنگی بانگدان لەمزگەوتی دار السلام لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا بەرز کرایەوە پاش ئەوەی لایەنە فەرمیەکانی ووڵات ڕەزامەندیان دەربڕی لەسەر دەسپێشخەری ئەنجوومەنی موسوڵمانانی ووڵاتەکەیان بۆ بەرزکردنی دەنگی بانگدان ونزا وپاڕانەوە وئەمەشیان بۆ مەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندی بەخوا وپتەوکردنی بەرگری دەروونی وکۆمەڵایەتی موسوڵمانان پاش بڵاوبوونەوەی فۆبیای ڤایرۆسی کۆرۆنا..
ڕۆژانە کاتژمێر شەشی ئێوارە دەنگی بانگدان بەرز دەکرێتەوە ھاوکات لەگەڵ بەرزکردنی دەنگی زەنگی کلێسای گەرەکی نیوکۆلن وبەم شێوەیە بەردەوام دەبیت تا ئەو کاتەی کۆتایی ئەم ڤایرۆسە دێت وبەھەمان شێوە لەچەندین شاری تری ئەڵمانیا وەک دیسبۆرغ ڕێگای پێدرا ، وپێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داھاتوودا ڕێگا بدرێت بە گواستنەوەی ووتاری ھەینی لەڕێگەی تەلەفزیۆنەکان وبەشێوازی ئۆن ڵاین.
Top