خاوەن ڕێگا

خاوەن ڕێگا
لە سالی ١٩٤٥ دیزاینەری ئینگلیزی دۆگلاس سکۆت لەکۆمپانیای رێدپاس ھەڵسا بەدانانی دیزاینی پاسێکی دوو قاتی ڕەنگ سوور لەجۆری (Dabldeker) بەناوی (Routmaster) ڕۆت ماستەر واتا ( خاوەن ڕێگا ) وپاشان لەسەر دةستی ھەر یەک لە دورانت وكورتيس كولن دەست کرا بە دروست کردنی و لەساڵی١٩٥٤ بۆ یەکەم جار لەشاری لەندەن کەوتە بواری خزمەتکردن .
بەرھەم ھێنانی ئەم مۆدێلە پاسە تاساڵی ١٩٦٨ بەردەوام بوو ونزیکی ٢٨٠٠ دانە بەرھەم ھات وتا ساڵی ٢٠٠٥ کاری دەکرد بەڵام دوای ئەوساڵە تەمەنی خزمەتکردنی کۆتایی ھات جگە لە دوو ھێڵی ناو شاری لەندەن نەبیت بەژمارە (٩) و(١٥) کە ھەردووکیان بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران تەرخانکراون .
لەشاری لەندەن چەندین جۆر ودیزانی پاسی دووقاتی ھەیە بەڵام ڕۆت ماستەر جیاوازە چونکە ئەم پاسە بۆە سیمبول وھێمای کلتووری وگەشتیاری ووڵات کە پێ دەناسرێتەوە .
لە عێراق لە ساڵی ١٩٥٦ لەشەقامەکانی بغداد بۆ یەکەم جار خزمەتی کرد.
Top