کۆچرەوەێک بەم شێوازە سوپاسی ئیتاڵیا دەکات

کۆچرەوەێک بەم شێوازە سوپاسی ئیتاڵیا دەکات
سامح گەنجێکە تەمەنی٣٤ ساڵە بەڕەگەز میسڕیە وئێستا شوێنی فڕۆشتنی میوەی ھەیە لەشاری بێرگامۆی لە باکوری ئیتاڵیا
سامح دە ساڵ لەمەوبەر ھاتە ئیتاڵیا ولەم شارە نیشتەجێ بوو وپاش ئەوەی ڤایرۆژسی کۆڕۆنا بەتەواوی لەم شارە بڵاوبۆە وقوربانی زۆری لێکەوتەوە لە ٢٥-٣-٢٠٢٠ لافیتەیەکی ھەڵواسی لەشوێنی کاری خۆی وتێدا نووسی :
.. دە ساڵ لەمەوبەر ئێوە بەخۆشحاڵیەوە پێشوازیتان لێکردم وئێستا دەمەوێت سوپاستان بکەم ، ھەموو شتێک چاک دەبیتەوە وھەر شتێکتان ویست فەرموون بەخۆڕایی بیبەن ، شوێنەکەم بۆ ئێوە کراوەیە.
Top