دوگمەی قۆپچەی راست و چەپ

دوگمەی قۆپچەی راست و چەپ
مێژووی دوورینی جلوبەرگ بۆ سەردەمێكی كۆن دەگەڕێتەوە، كە هەندێك لە مێژوونووسان باسی 2300 ساڵ پێش زایین دەكەن، بەڵام لە ساڵی (1501)ی زایین تا ساڵی (1850) بواری جلوبەرگ و فاشیۆن پەیدابوو، لەو ساڵەدا گرنگیی تەواو بە دوورین و ستایل و نەخشی سەر جلەكان درا، لەو سەردەمەشدا مۆدەكانی جلوبەرگ وەكو یەك بوون، دواتر جلی پیاوان و ئافرەتان لە یەكتر جیا كرانەوە، جیاكردنەوەش تەنیا لە رێگەی ستایل و شێوەی لەبەركردنەوە بوو، چونكە جلی جاران تەنیا قوماش بوو كە بەسەر شاندا دەدرا و ئەوەی دەمایەوە دەخرایە سەر جەستە، بۆ ئەوەی جلی پیاوان و ئافرەتان تێكەڵ نەبێت، هەڵسان بە جیاوازی لە دانانی دوگمەكان و شێوەی لەبەركردنی جل، كە جلی پیاوان لە چەپەوە دەخرێتە سەر راستە، بەڵام جلی ئافرەتان لە راستەوە دەخرێتە سەر چەپ، دووگمەكانیش پێچەوانەن و دوگمەی پۆشاكی پیاوان لەلای راستە و هی ئافرەتان لەلای چەپ دانرا، تاوەكو بە ئاسانیی بتوانن جلەكانیان جیا بكەنەوە.
Top