لە دوورەوە وەك فیلێك دیارە، كەچی كاتێك نزیكی دەبیتەوە هوتێلێكی خۆش و شوێنێكە بۆ پشوودان، ئەو فیلە گەورەیە دەكەوێتە ناوچەی مارگاتا لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكی، كە هوتێلێكی ئامادەكراوە و دەتواندرێت شوێنی فیلەكەش بگۆڕدرێت، ئەو هوتێلە بە ئایربنب، یان بە باڵەخانەی (لووسی) دەناسرێت، هوتێلەكە لە شەش نهۆم پێكهاتووە و بەرزییەكەی دەگاتە (200) پێ، هەروەها لە (31) ژوور كە لەلایەن جەیمس لافارێتی دیزاینی بۆ كراوە، ئەوەی سەیرە هوتێلەكە هەموو بەش و یەكەكانی هوتێلێكی ئاسایی تێدایە، تا (3) رۆژ مانەوە لەو هوتێلەدا ئاساییە، بەڵام دواتر دەبێ هوتێلەكە بەجێبهێڵیت، چونكە داواكاریی زۆری لەسەرە بۆ مانەوە.